ته‌بلێتیش داتاشۆی هه‌یه
به‌هۆی كێشی كه‌م و هه‌ڵگرتنی ئاسان و توانای زۆره‌وه پێده‌چێت ته‌بلێت جێگه‌ی لاپ‌تۆپ بگرێته‌وه، چونكه كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنی ته‌بلێت هه‌ر جاره و ڤێرژنێكی نوێ و ستایلێكی نوێ له ته‌بلێت ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه.
له‌م دواییه‌دا كۆمپانیای لینۆڤ ته‌بلێتی جۆری Yoga tablet2ی خسته بازاڕه‌وه كه توانایی و كاراییه‌كه‌ی زۆر له‌سه‌رێیه. ته‌بلێتی ئاماژه‌بۆكراو شاشه‌كه‌ی 13 ئینجه، دوو سیسته‌می ئه‌ندرۆید و ویندۆزی له‌سه‌ره، جگه له‌وه‌ش داتاشۆیه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی له‌گه‌ڵدایه له‌گه‌ڵ جووته بڵندگۆیه‌ك كه ته‌بلێته‌كه‌ی وه‌ك ستریۆیه‌كی به‌هێز لێده‌كات كوالیتی شاشه‌كه‌ی له جۆری QHDیه.
