ئولترابووكێكی نوێ لە لینۆڤەوە
ئولترابووك، ئامێرێكە لە نێوان لاپتۆپ و تەبلێتدا، دیارە بە شێواز و ستایل هەروەك لاپتۆپ دەچێت، جیاوازی لەنێوان لاپتۆپ و ئولترابووك لەوەدایە كە كێشی كەمترە و تەنكترە.. شوێنی دانانی DVD تێدا نییە.
كۆمپانیای Lenovo لەم ماوەیەدا نوێترین ئۆلترابووكی خۆی بەناوی hoga 3 هێنایە بەرهەم كە شاشەیەكی 13 ئینجە. ئۆلترابووكەكە لە ڤێرژنی پێش خۆی 14% كێشی كەمترە و 17% تەنكتر بۆتەوە. چونكە كێشەكەی تەنیا 19 گرام لە كیلۆیەك زیاترە. كوالیتی نیشاندان لەم لاپتۆپەدا زۆر لە سەرێیە و ستایلەكەی بە جۆرێكە كە دەكرێت 360 پلە بنووشتێتەوە بە جۆرێك كیبۆرد و شاشەكە بكەونە سەریەك و بكرێت وەك تەبلێت سوود لە لاپتۆپەكە وەربگیردرێت. باترییەكەی هەتا 9 كاتژمێر شەحنەكەی بەتەواوی دانابەزێت
