پڕۆگرامێك بۆ سڕینەوەی شوێن پێیەكانت لەسەر كۆمپیوتەر

پڕۆگرامێك بۆ سڕینەوەی شوێن پێیەكانت لەسەر كۆمپیوتەر
پڕۆگرامێك بۆ سڕینەوەی شوێن پێیەكانت لەسەر كۆمپیوتەر
سەردەمی خۆی كەسێك كە نیازی هەبا لە رۆیشتن بۆ جێگەیەك شوێن پێیەكانی بزر كردبا، زۆر شێوازی تایبەتی بەكار دەهێنا، لەم سەردەمەشدا كە جیهان بەرەو دیجیتالی دەڕوات، كەسێك كە نیازی بێت، كەس هەست بەوەی نەكات چ كارێكی لەسەر كۆمپیوتەر ئەنجامداوە، سەری لە چ سایتێك داوە، چ پڕۆگرامێكی كردۆتەوە، چ وێنەیەكی سەیر كردووە، ئەوە پڕۆگرامی East-Tec Eraser بژدارەیەكی باشە بۆ سڕینەوەی گشت فایل و زانیارییەكان بەبێ ئەوەی بكرێت، بیانگێڕیەوە.
پڕۆگرامی ناوبراو گشت شوێن پێیەكان مەبەست لە شوێن پێ واتە ئەو كردارانەی كەلەسەر كۆمپیوتەر ئەنجامت داون، بە ئاسانی دەسڕێتەوە، بەتایبەتی پڕۆگرامەكە بۆ ئەو كەسانە سوودی هەیە كە كۆمپیوتەری تایبەت بەخۆیان نییە و كۆمپیوتەرێك هەیە كە زۆر كەس سوودی لێوەردەگرن و حەز ناكەن كەسی دوای خۆیان بزانێت چ سایتێكی كردۆتەوە، یان چ پڕۆگرامێكی بەكارهێناوە.
بەشێك لە تواناكانی پڕۆگرامەكە ئەوانەن:
- بە ئاسانی و بێ شارەزاییەكی ئەوتۆ سوودی لێوەردەگیردرێت.
- بردنەسەری كارایی سیستەم بە سڕینەوەی فایلە بێ سوودەكان.
- هەموو پڕۆگرامەكانی دۆزینەوەی سایتەكان دەخوێنێتەوە.
- فایل و داتای زیاتر لە 200 جۆرە بەرنامە دەسڕێتەوە.
- سڕینەوەی چاتەكان لەسەر فەیسبووك و مەسەنجەرەكانی دیكە.
- توانای سڕینەوە و نەگەڕانەوەی فایلێك بەتەواوی.
Top