شێرەی ئاو و تەكنەلۆژیای سەردەم

شێرەی ئاو و تەكنەلۆژیای سەردەم
شێرەی ئاو و تەكنەلۆژیای سەردەم
رەنگە لە زەینی كەسدا نەبووبێ كە رۆژێك دادێت، شێرە، یان (بەلووعە)ی ئاویش هۆشمەند بێ و لەگەڵ سیستەمی تەكنەلۆژیای سەردەم بگونجێ.
ساڵانە نزیكەی 500 ملیۆن كەس بەهۆی پیسی و ئالوودەبوون بە بەكتریاوە گیانیان لە دەست دەدەن، ئەگەر ئەوانە بتوانن تەنیا خۆشۆردن، یان لانیكەم دەستەكانیان لە رۆژدا بە باشی بشۆن، تووشی ئەم كارەساتە نابن، دەست بە ئاوشۆردن تەنانەت ئەگەر سابوونیش نەبێت، دەبێتە هۆی زیادكردنی بەكتریاكان، بەڵام دەست شۆردن لەبەر شێرە (بەلوعە)ی iWash تایبەتمەندییەكی دیكەی هەیە.
شێرەی ئای-واش هەركە دەستت لەبەردانا لە پشت لێنزێكی گەورەوە كە مایكرۆسكۆبێكی بەهێزە دەتوانێ میكرۆب و بەكتریاكانی سەر پەنجەكانت ببینێ، هەتا ئەو كاتەی كە بەكتریا و میكرۆبەكان لە سەر پەنجەكانت بن، گڵۆپی سەر شێرەكە رەنگی سوورە، ئەگەر بەپاكی دەستەكانت بشۆی، رەنگەكە بۆ سەوز دەگۆڕدرێت.
Top