فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكە لە گیرفاندا!

فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكە لە گیرفاندا!
فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكە لە گیرفاندا!
(پەهبەهاد) بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان دەگوترێت كە لە رێگەی دوورەوە كۆنترۆڵ دەكرێت، جگە لە (پەهبەهاد) فڕۆكەیەكی دیكەی كۆنترۆڵی هەیە كە مەودای فڕینی كورت مەودایە و سوودی نیزامی لێنابیندرێت و كاری فیلم هەڵگرتنەوەی پێدەكرێت. ئەم جۆرە فڕۆكانە بە مۆبایل یان تەبلێت كۆنترۆڵ دەكرێن، ئەوانیش قەبارەیان تا رادەیەك گەورەیە، بە جۆرێك لە گیرفاندا جێگەیان نابێتەوە، بەڵام لەم دواییەدا فڕۆكەیەك لەم جۆرە فڕۆكانە بەرهەمهاتووە كە بە فڕۆكەی Anura ناسراوە و بەقەد مۆبایلێك دەبێت، بەهۆی ئەم فڕۆكەوە دەكرێت فیلم و وێنە لە رێگەی دوورەوە هەڵبگیردرێتەوە و لەسەر شاشەی مۆبایلەكەت هەر لە كاتی هەڵگرتنەوەدا سەیری بكەی.
Top