مامۆستایەكی راهێنەری وەرزش لە مەچەكدا!

مامۆستایەكی راهێنەری وەرزش لە مەچەكدا!
مامۆستایەكی راهێنەری وەرزش لە مەچەكدا!
بازنە دیجیتالییەكان واتە ئەو مەچەكبەندانەی كە وەك بازن لە دەست دەكرێن و ئەركی پێوانەی مەودای رۆیشتوو و وزەی بەفیڕۆدراو، لێدانی دڵ، ژماردنی هەنگاوەكان و...تاد ئەنجام دەدەن، لەم دواییەدا جۆرێكیان بەرهەمهاتووە كە جگە لەوەی ئەم ئەركانە، ئەنجام دەدات خووە پەسندنەكراوەكانیش لە كۆڵ خاوەنەكەی دەكاتەوە، مەچەكبەندی جۆری pavlok لەكاتی ئەنجامدانی خوویەكی نارێك، زەنگێك لێدەدات، یان دەلەرێتەوە، یان شۆكێكی ئەلكترۆنی لە خاوەنەكەی دەدات. لە خووە ناگونجاوەكانیش وەك كات بەفیڕۆدان، دانیشتن بۆ ماوەیەكی زۆر لە شوێنێك، جگەرەكێشان، زۆر خواردن و...تاد. ئاگادارت دەكاتەوە. ئەمانە كۆمپانیاكە تێیدا جێگیری كردوون، هاوكات دەكرێت چ كردارێك كە لەلای خاوەنەكەی بە ناشایستە دەزاندرێت، تێیدا خەزن بكرێت و تاكو مەچەكبەندەكە خاوەنەكەی لە ئەنجامدانی كردارەكە ئاگادار بكاتەوە.
Top