ئاوێنەی سمارتی ئۆتۆمبێل ئاسانكاری بۆ شۆفێران دەكات

ئاوێنەی سمارتی ئۆتۆمبێل ئاسانكاری بۆ شۆفێران دەكات
ئاوێنەی سمارتی ئۆتۆمبێل ئاسانكاری بۆ شۆفێران دەكات

بەپێشكەوتن و پەرەسەندنی تەكنەلۆژیای سەردەم، گۆڕانكاری لە بەشێك لە پارچەكانی ئۆتۆمبێلیشدا پێكدێت، وەك هۆشمەند بوونی گلۆپەكان، فڵچەی خاوێنكردنەوە، ئاوێنەی ئۆتۆمبێل و ...تاد. لەم دواییەدا كۆمپانیای pioneerی ژاپۆنی ئاوێنەیەكی سمارتی بۆ ئۆتۆمبێل چێ كردووە كە لە یەك كاتدا سیستەمی دۆزینەوەی رێگە واتە GPS و ئاوێنەیەكی سمارتیشە. ئاوێنەكە لە گشت ئۆتۆمبێلێك دەخرێت، شاشەكەی 5 ئینجە، سیم كارت دەخوێنێتەوە، پشتیوانی لە تۆڕی G4یش دەكات، هەروەها ئەو كامێرایانەی كە لە پشتەوەی ئاوێنەكە داندراون، لە رێگەی ئینتەرنێتەوە لەگەڵ خزمەتگوزارییەكانی گوگڵ لەپەیوەندیدا دەبێت و پێشنیار بەو شۆفێر دەكات بە چ رێگەیەكدا بڕوات و لە قەرەباڵغی رێگەوبان ئاگاداری دەكاتەوە.
Top