لاپتۆپێكی تایبه‌ت به یاری ئه‌لكترۆنی
ئه‌وه یه‌كه‌مجار نییه كه لاپتۆپێ تایبه‌ت به یاری كردنی ئه‌لكترۆنی له‌م لاپه‌ڕه‌یه‌دا زانیاری له‌باره‌ی بڵاو ده‌كرێته‌وه. لاپتۆپی گه‌یمی ئه‌لكترۆنی ده‌بێت له هه‌موو بوارێكدا تایبه‌ت بن و له‌بواری سوفتێر و هاردوێره‌وه له لوتكه‌دا بن.
كۆمپانیای XPTIC PC كه له ساڵی 1999ـه‌وه چالاكییه‌كانی له‌بواری به‌رهه‌م هێنانی لاپتۆپتی تایبه‌ت به بازرگان و رۆژنامه‌نووس و دیزاینه‌ر و گه‌مه‌ی ئه‌لكترۆنی به‌رهه‌م دێنێت، له‌م ماوه‌یه‌دا جۆرێكی نوێی له‌لاپتۆپ هێنایه به‌رهه‌م كه به PHANTOM X1 خسته بازاڕه‌وه. لاپتۆپی ناوبراو له بواری هاردوێر واته پارچه پێكهێنه‌ره‌كانی كۆمپیوته‌ره‌وه زۆر له‌سه‌رێیه. نوێترین پرۆسیسه‌ری كۆمپانیای ئه‌نته‌لی له‌سه‌ره، كارتی گرافیكی به‌هێزی GeforceGTX860M له‌سه‌ره، شاشه‌كه‌ی نزیكه‌ی 16 ئینجه، رامه‌كه‌ی 8 گیگابایته و ده‌كرێت بكرێته 16 گیگابایتیش. هارده‌كه‌ی یه‌ك ترابایته. دوگمه‌كانی كیبۆرده‌كه‌ی تایبه‌تن و هه‌ركامیان گلۆپی LED سووریا‌ن له‌سه‌ره.
