پرۆگرامێك بـــــــــــــــــــــــــــۆ فیلم هـه‌ڵگرتنه‌وه له شاشه
له به‌شی پرۆگرامناسی فایلی ئایتیدا گه‌لێك جاران باسی ئه‌و پرۆگرامانه‌مان كردووه كه ئه‌ركیان ئه‌وه‌یه فیلم له شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر هه‌ڵبگرنه‌وه، كه زۆربه‌یان ئه‌ركه‌كانیان وه‌ك یه‌ك ده‌چێت. پرۆگرامی ZD soft screen recorder ئه‌ویش له ریزی ئه‌و پرۆگرامانه دێته ژمار كه ئه‌ركی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی فیلمه له شاشه. پرۆگرامی ناوبراو ده‌توانێت له‌شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌تان فیلم به كوالیتی به‌رز هه‌ڵبگرێته‌وه. ئه‌م پرۆگرامه به‌هێزه ته‌واو ئه‌ركی كامێرایه‌كی فیلم هه‌ڵگرتنه‌وه ئه‌نجام ده‌دات دواتر ده‌توانی فیلمه به چ كوالیتییه‌ك حه‌زت لێیه‌تی خه‌زن بكه‌ی. توانای هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی فیلم له یارییه‌كان گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی پرۆگرامه‌كه‌یه كه بۆ به‌كارهێنه‌ران گرنگی خۆی هه‌یه و ده‌كرێت بۆ خێرا سوود وه‌رگرتن له پرۆگرامه‌كه دوگمه‌ی تایبه‌تی بۆ دابنێی. به‌شێكی دیكه‌ش له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پرۆگرامه‌كه ئه‌وانه‌ن:
- توانای فیلم هه‌ڵگرتنه‌وه له شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ی كه سیسته‌م خێرایی دابه‌زێت.
- توانای چڕكردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه زیاتر فیلم هه‌ڵبگریه‌وه.
- توانای كات دانان بۆ ده‌ستپێك و كۆتایی
- تۆماركردنی ده‌نگ له چه‌ندین رێگاوه و گونجان له‌گه‌ڵ گشت سیسته‌مه‌كانی ویندۆز.
