ئایپاده‌كه‌ت بكه به سكاینه‌ر
سكاینه‌ر، ئامێرێك كه داتاكانی سه‌ركاغه‌ز ده‌كاته داتای دیجیتالی و له كۆمپیوته‌ردا هه‌ڵی ده‌گرێت، سكاینه‌ره‌كان جۆر و قه‌باره و تواناییان جیاوازه، پێشووتر سكاینه‌ر ته‌نیا تایبه‌ت بوو به كۆمپیوته‌ر، به‌ڵام ئه‌مڕۆكه سكاینه‌ری مۆبایل و ته‌بلێتیش كه‌وتوونه‌ته بازاڕه‌وه، وه‌ك سكاینه‌ری جۆری Iconvert كه تایبه‌ته به ئایپاد. سكاینه‌ری ئاماژه پێدراو وه‌ك داكێك وایه كه ته‌بلێتی ئایپاد ده‌كات به سكاینه‌رێك كه هه‌ڵبگیردرێت. كاتێك كه ئایپاده‌كه له‌سه‌ر ئه‌م داكه داده‌نرێت، ده‌كرێت، وێنه و دۆكیۆمێنته‌كان سكان بكه‌ی. فایله‌كان راسته‌وخۆ ده‌چنه ناو ئایپاده‌كه‌وه. وردبینی له سكان كردن‌دا 300 DPIیه. فایله سكانكراوه‌كان راسته‌وخۆ له فۆڵده‌رێك تایبه‌ت به وێنه خه‌زن ده‌بن.
