هێدستی سامسۆنگ یــــــــــــــــــــــــان چاویلكه‌ی گوگڵ
نزیكه‌ی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چاویلكه سیحراوییه‌كه‌ی گوگڵ كه‌وته بازاڕه‌وه، چاویلكه‌یه‌ك كه ده‌لاقه‌یه‌كی نوێی له جیهانی ته‌كنه‌لۆژیادا كرده‌وه، ئه‌مساڵیش هاوشێوه‌ی چاویلكه‌ی گوگڵ، سامسۆنگ هێدستی سیحراوی به‌ناوی Gear VR خسته بازاڕه‌وه، هێدستی ناوبراو ئامێرێكی واقیعی مه‌جازییه، هه‌روه‌ك له وێنه‌كه دیاره هه‌ركه له چاو بخرێت شاشه‌یه‌كی سه‌رنج راكێش دێته پێش له‌بری دوو چاوی چاویلكه دێته به‌رچاوت، شاشه‌كه كوالیتی QHDیه. ئامێره‌كه به‌بێ وایه‌ر به ئامێره‌كانی سامسۆنگ وه‌ك گه‌له‌كسی و ته‌بلێت دەبەسترێتەوە. به‌هۆی هێدستی ئاماژه بۆ كرا‌و شاشه‌یه‌كی سێ دوری دێته به‌رچاوت، كه ده‌توانی به‌هۆیه‌وه یاری بكه‌ی، ده‌نگ كه‌م و زیاد بكه‌ی، به‌هۆی كامێرای پشته‌وه‌ش ده‌توانی ده‌وروبه‌ری خۆت ببینی.
