پێنووسێكی هۆشمه‌ند ده‌نگ تۆمار ده‌كات
سه‌رده‌می به دیجیتال بوونی كۆمه‌ڵگەی مرۆڤایه‌تی هه‌موو شتێك به‌ره‌و هۆشمه‌ندبوون و زیره‌كبوون هه‌نگاو ده‌نێت، له ماوه‌یه‌دا پێنووسێكی ژیرۆك هاتۆته‌به‌رهه‌م و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا وه‌ك قه‌ڵه‌مێك هه‌موو شتێكی پێ ده‌نووسرێت، له‌كاتی نووسیندا ده‌نگیش تۆمار ده‌كات، پێنووسه‌كه ئه‌و یادداشتانه‌ی كه ده‌یاننووسی له‌خۆیدا خه‌زنی ده‌كات و دواتر ده‌توانرێت له كۆمپیوته‌ردا خه‌زن بكرێت. به‌هۆی كێبڵی micro USBیه‌وه ده‌توانیت پێنووسه‌كه به مۆبایل، یان ته‌بلێت په‌یوه‌ند بدرێت و شه‌حن بكرێته‌وه. میمۆری پێنووسه‌كه توانای خه‌زن كردنی 800 كاتژمێر ده‌نگی تۆماركراوی هه‌یه. جگه له‌وه‌ش شاشه‌یه‌كی جۆری OLED له‌سه‌ره بۆ ئاسانكاری به‌كارهێنانی پێنووسه‌كه.
