تكایه وزه‌ی پێویستم بۆ به‌ڕێ بكه!
یه‌كێك له خزمه‌تگوزارییه‌كانی كۆمپانیاكانی مۆبایل ئه‌وه‌یه كه ده‌توانیت له مۆبایلێكه‌وه بۆ مۆبایلێكی دیكه یه‌كه (وحده)ی پێویست به‌ڕێ بكرێت، ئه‌ی ئه‌گه‌ر مۆبایله‌كه‌ت شه‌حن واته وزه‌كه‌ی دابه‌زی، ده‌كرێت له مۆبایلێكی دیكه‌وه شه‌حن بگوازرێته‌وه؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی كۆمپانیای سامسۆنگ دایه‌وه به داهێنانی كێبڵی Power sharing ده‌توانرێت وزه له مۆبایلێكه‌وه بۆ مۆباێلێكی دیكه، یان بۆ ئامێرێكی دیكه بگوازرێته‌وه. كێبڵه‌كه راست وه‌ك چه‌تاڵی نێوان دوو ئۆتۆمبێل ده‌چێت، كاتێك یه‌كێكیان باتری داده‌به‌زێت ئه‌وه‌ی تریان ده‌توانێت وزه‌ی پێویست بۆ به‌گه‌ڕكه‌وتنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه دابین بكات. كێبڵی پاوه‌ر شرینگ هه‌رچه‌نده وه‌ك داهێنان ره‌نگه ئه‌وه‌نده گرنگ نه‌بێت، به‌ڵام له‌كات و ساتی خۆیدا به‌تایبه‌تی ئه‌وكاته‌ی كه له شوێنێكی و ده‌ستت به هیچ وزه‌یه‌ك راناگا بۆ شه‌حنكردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ت رۆڵی خۆی ده‌بینێت.
