ئاداپته‌ری وایه‌رله‌یسی مایكرۆسۆفت
مایكرۆسۆفت چالاكییه‌كانی هه‌ر له بواری داهێنانی سیسته‌می ویندۆز و پرۆگرامه‌كانی ئۆفێسی تایبه‌ت به‌خۆی چڕ نه‌كردۆته‌وه، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا چالاكییه‌كانی مایكرۆسۆفت زۆر له‌وانه زیاتر بووه.
له‌م ماوه‌یه‌دا مایكرۆسۆفت ئاداپتهرێكی وایه‌رله‌یسی خسته بازاڕه‌وه كه به‌هۆیه‌وه ده‌توانرێت وێنه و فیلمه‌كانی سه‌ر مۆبای و ته‌بلێت و لاپ‌تۆپ به‌بێ وایه‌ر له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆن نیشان بدرێن. ته‌نیا ئه‌وه‌نده به‌سه كه ئاداپتهرهكه به‌هۆی كێبڵی USB یان HDMI به ته‌له‌ڤزیۆن یا مۆنتیۆر یان پرۆژكتۆر په‌یوه‌ند بدرێت. ئاداپتهرهكه له‌گه‌ڵ سیسته‌می ئه‌ندرۆید و ویندۆز 8 ده‌گونجێت.
