ئایفۆن كاری ته‌له‌فۆنی نۆرماڵیش ده‌كات
به په‌ره‌سه‌ندن و زۆر بوونی مۆبایل، ته‌له‌فۆنی نۆرماڵ ئه‌و گرنگییه‌ی جارانی نه‌ما، هه‌رچه‌نده له زۆر وڵات‌دا ته‌له‌فۆنی نۆرماڵ گرنگیی خۆی له ده‌ست نه‌داوه. كۆمپانیایه‌ك هه‌وڵیداوه مۆبایلی ئایفۆن و ته‌له‌فۆنی نۆرماڵ پێكه‌وه گرێبدا، له ئامێرێكی تایبه‌ت به‌ناوی iFusion كۆ بكاته‌وه. ئامێرێكه هه‌روه‌ك ته‌له‌فۆنی نۆرماڵ ده‌چێت، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌ی كه وایه‌ر هه‌بێت، مۆبایلی له‌ناو داده‌نرێت هه‌روه‌ك له‌وێنه‌كه‌دا ده‌بیندرێت. به‌هۆی ئه‌و ئامێره‌وه ده‌نگ زۆر باشتر ده‌بیسترێت، ئه‌و چێژه‌ی كه ته‌له‌فۆنی نۆرماڵ هه‌یه‌تی له ئاخاوتندا ئه‌و چێژه ده‌به‌خشێت. جگه له‌وه‌ش ده‌كرێت به‌هۆیه‌وه گوێ له گۆرانییه‌كانی ناو مۆبایله‌كه بگیرێ.
