پڕۆگرامێك بۆ دیزاینی ئەنیمەیشن و سلایدی سێ دۆری
پڕۆگرامگەلێك هەن بۆ چێكردنی دیمەن و وێنەی ئەنیمەشن واتە جووڵەدار، بەڵام پڕۆگرامی Aurora 3D presentation جیاوازی لەگەڵ پڕۆگرامەكانی دیكە هەیە، چونكە بە هۆیەوە دەتوانرێت بەئاسانی جوانترین و سەرنجڕاكێشترین سلایدی سێ دۆری بەرهەم بهێنرێت. پڕۆگرامەكە زۆر لە پاوەرپۆینت دەچێت، دەكرێت لە پڕۆژە ئەنیمەیشنەكەتدا دەق، وێنە مۆزیك و ڤیدیۆیش دابندرێت. بەكارهێنانی پڕۆگرامەكە زۆر ئاسانە. دەتوانێت وێنەكان بكەی بە فیلم و لەسەر DVD نیشانیان بدەی.
