كامێرافۆنێكی بەهێز لە پاناسۆنیكەوە
كامێرافۆن كە لە دوو وشەی (كامێرا) و (فۆن) پێكهاتووە، بەو ئامێرە دیجیتالییە دەگوترێت كە لەگەڵ ئەوەیدا كامێرایەكی دیجیتالی بەهێزە، ئەرك و كاری مۆبایلیش رادەپەڕێنێ، واتە هەم كامێرایە و هەم مۆبایل، كامێرافۆن پێشووتر لەلایەن كۆمپانیای سامسۆنگەوە بەرهەم هات، ئێستاش كۆمپانیای پاناسۆنیك كە كۆمپانیایەكە مێژووییەكی زیاتر لە نیو سەدەی هەیە، نوێترین كامێرافۆنی بەناوی lumix CM1بەرهەم هێناوە. كامێراكە وێنەكان بە كوالیتی 20 میگاپیكیسل دەگرێت، لێنزێكی 28 ملمی لەگەڵدایە لەوكاتەی پێویستت پێی نییە دەچێتەوە ناو خۆی و دەكرێت بە ئاسانی لە گیرفاندا جێی بێتەوە. تەنانەت دەتوانێت فیلم بە كوالیتی K4 بگرێت.
