سامسۆنگ مۆنتیۆری چەماوە بەرهەم دێنێ

سامسۆنگ مۆنتیۆری چەماوە بەرهەم دێنێ
سامسۆنگ مۆنتیۆری چەماوە بەرهەم دێنێ
مۆنیتۆر واتە شاشە لە كۆمپیوتەردا رۆڵە گرنگەكە ئەو دەیبینێت، لە راستیدا بەبێ مۆنیتۆر كۆمپیوتەر ناتوانێ هیچ كاراییەكی هەبێت. هەتا كوالیتی نیشاندان لە مۆنیتۆردا لەسەرتر بێت، بەكارهێنەر چێژ و سوود لە كۆمپیوتەر وەردەگرێت. كۆمپانیای سامسۆنگ بەم دواییە شاشەیەكی 27 ئینجی چەماوەی خستە بازاڕەوە كە توانای نیشاندانی Full HD هەیە. بۆ كاری گرافیكی و ستۆدیۆی فیلم هەڵگرتنەوە سوودی زۆری هەیە.
شێوەی چەماوەیی شاشەكە بۆتە هۆی ئەوەی كە قۆناغێكی دیكە لە مۆنیتۆردا و لە جیهانی تەكنەلۆژیای سەردەمدا بێتە گۆڕێ، كۆمپانیای ئاماژە بۆ كراو دەڵێت چەماوەیی شاشەكە لەگەڵ ئەو چەماوەییە لە نێوان دوو چاوی مرۆڤدا هەیە هاوئاستن.
شاشەكە دوو سپیكەری تایبەتی لە خۆیدایە و دەنگی سپیكەرەكانیش لە ئاستی بەرزدایە و بۆ تۆمارگەكان دەگونجێت. شاشە چەماوەكە لە بواری تەندروستییەوەش باشە، چونكە بە سەیركردنی چاوەكان تووشی ژان و ئازار نابن.
Top