كیبۆردێكی مایكرۆسۆفت بۆ مۆبایل و كۆمپیوته‌ر

كیبۆردێكی مایكرۆسۆفت بۆ مۆبایل و كۆمپیوته‌ر
كیبۆردێكی مایكرۆسۆفت بۆ مۆبایل و كۆمپیوته‌ر
مایكرۆسۆفت كە داهێنەری سیستەمی ویندۆزی كۆمپیوتەرە و گەورەترین كۆمپانیای جیهانی كۆمپیوتەر و ئای-تییە، ماوەیەكە چالاكییەكانی لە بواری هاردوێریش وەك بەرهەمهێنانی مۆبایل و كۆمپیوتەر و ئامێرە لاوەكییەكانی كۆمپیوتەر چڕكردۆتەوە، نوێترین بەرهەمیشی لەم بوارەدا بەرهەمهێنانی كیبۆردی جۆری universal mobile keyboardـە، كە دەتوانرێت بۆ ئایفۆن، ئایپاد، هاندەكانی مۆبایل و تەبلێتەكانی ئەندرۆید و ویندۆز و تەنانەت لاپتۆپیش بگونجێت. گرنگیی كیبۆردەكە لەوەدایە دەكرێت لە یەك كاتدا بە سێ ئامێر كە هەركامیشیان سەر بە سیستەمێك بن وەك، ئەندرۆید و ویندۆز و ios، پەیوەند بدرێت، بە داگرتنی دوگمەیەك لەسەر كیبۆردەكە دەتوانی پەیوەندییەكان لەنێوان ئامێرەكاندا بگوازییەوە. باتری ناو كیبۆردەكە شەحن دەكرێتەوە و بە هەر شەحنكردنەوەیەكیش هەتا شەش مانگ شەحنی پێویست نابێت. كاوەری كیبۆردەكە ستاندێكی جیای لەگەڵدایە تا بتوانن مۆبایل و تەبلێتەكانتان لەسەر دابنێن.
Top