ئایفۆن لە مۆبایلەوە بۆ چەكی بەرگریكردن
قەت بیرتان لەوە كردۆتەوە كە رۆژێك بە مۆبایلەكەت بەرگری لەخۆت بكەی و ئەو كەسانەی نیازی ئازاردانتیان هەیە، مۆبایلەكەت وەك چەك لە دژیان بەكاری بێنی؟ ئایفۆن كە وەك بەهێزترین مۆبایل ناسراوە، دەبێتە چەكێكی بەرگریكردنیش!
كۆمپانیایەك بەناوی yellow jacket كەڤەرێكی تایبەتی بۆ ئایفۆن 5 و 6 چێكردووە كە وەك (شۆكەرێك) واتە ئەو ئامێرەی كە پۆلیس و پیاوانی ئەمنییەتی پێیانە و تەوژمێكی بەهێزی كارەبای تێدایە لێدێت. بەهۆی مۆبایلەكە و كە ڤەرەكەیەوە دەتوانی لە سێ چركەدا بەرامبەرەكەت كە نیازی ئازاردانتی هەیە، بێهۆش بكەی. پێشووتریش كۆمپانیای ناوبراو ئامێرێكی لەم چەشنەی بۆ ئایفۆن 4 چێكردبوو، هەروەها دەكرێت ئەم كەڤەرە بۆ گەلەكسسی 4 و 5ی سامسۆنگیش بەكار بێت. كەڤەرەكە چەندین رەنگی هەیە، ئەم بەشەی كە ئەركی شۆك لێدانی هەیە، جیا دەبێتەوە و دیارە هەروەك ئاماژەی پێدرا پێشووتریش كەڤەرێك لە شێوەی پەنجە بۆكس چێكرابوو.
