پرۆگرامێكی بە سوود بۆ دروستكردنی كتێبی ئەلكترۆنی بۆ مۆبایل

پرۆگرامێكی بە سوود بۆ دروستكردنی كتێبی ئەلكترۆنی بۆ مۆبایل
پرۆگرامێكی بە سوود بۆ دروستكردنی كتێبی ئەلكترۆنی بۆ مۆبایل
كتێبی ئەلكترۆنی واتە ئەو كتێبانەی كە لە رێگەی كۆمپیوتەر، یان مۆبایل و تەبلێتەو دەخوێندرێنەوه،‌ تا رادەیەك شوێنی كتێبی كاغەزی گرتۆتەوە، كتێبی ئەلكترۆنی هەڵگرتنی ئاسانە، تێكناچێت و سەدان توانای دیكە هەیە كە لە كتێبی كاغەزدا نییە، هەرچەندە خوێندنەوە لەسەر كتێبی كاغەز چێژی خوێندنەوەی زیاترە.
پرۆگرامگەلێك هەن كە تایبەتن بە چێكردنی كتێبی ئەلكترۆنی، یەكێك لەم پرۆگرامە بەسوودانە پرۆگرامی(android book app maker) ـە. ئەم پرۆگرامە بەئاسانی كتێبی ئەلكترۆنی بۆ سیستەمی ئەندرۆید چێدەكات و پشتیوانی لە فۆنت و زمانی كوردیش دەكات. بۆ سوودوەرگرتن لەم پرۆگرامە پێویستی بە شارەزایەكی ئەوتۆ نییە و بەشێك لە تواناكانی پرۆگرامەكەش‌ ئەمانەن:
- گۆڕینی ئەیكۆنی پرۆگرام، نیشاندانی ئەندازەی فۆنت، رەنگ، ناوبەری هێڵ، ستایلی فۆنت.
- ناساندنی زانیاری كتێبەكە، وەك ناوی كتێب، نووسەر، مەبەست، روونكردنەوە و بەرگی كتێب.
- توانای دانانی پاسۆرد لەسەر كتێبەكە.
- توانای دەستكاری كردنی ناوەڕۆكی كتێبەكە.
Top