گوگڵ و دێڵ ركابەرییان گەرمە

گوگڵ و دێڵ ركابەرییان گەرمە
گوگڵ و دێڵ ركابەرییان گەرمە
سەردەمی پێشوو كە باس لە گوگڵ دەكرا، یەكسەر بیرمان لەو سایتە خزمەتگوزارییە دەكردەوە كە لە ئینتەرنێتدا گەورەترین سایتی بەدواداگەڕانە! بەڵام ئەمڕۆ كە باس دێتەسەر گوگڵ باسی ئامێرە پێشكەوتووەكانی ئەم كۆمپانیایە دەكرێت، وەك: ئۆتۆمبیلی بێ شۆفێری گوگل، چاویلكەی هۆشمەندی گوگڵ، سیستەمی ویندۆزی گوگڵ و كاتژمێری سمارتی گوگڵ و...تاد. ساڵێك لەمەوبەر گوگڵ ئامێری كرۆم كێستی چێ كرد كە دێنگڵێكە هەندێك لە فلاش میمۆری گەورەترەو بەهۆیەوە دەكرێت تەلەڤزیۆنەكەت بكەی بە كۆمپیوتەر!
كۆمپانیای دێڵ لە بەرامبەر ئەوەدا دێنگێڵكی ئەندرۆیدی چێكردووە كە بەهۆی پۆرتی HDMIیەوە لاپتۆپ، یان تەبلێتەكەت دەگوازێتەوە بۆ سەر تەلەڤزیۆن. دێنگڵەكە وایەرلەیسە واتە لە رێگەی وای-فای، یان بلوتوس ـەوە پەیوەند دەدرێت. بەهۆی ئەوەوە دەكرێت كیبۆرد و ماوسیشی پێوەی پەیوەند بدرێت.
Top