داتاشۆیەكی پورتێبڵی وایەرلەیس
داتاشۆ بۆ نیشاندان و روونكردنەوەی مەبەستەكان وەك خولەكانی فێركاری، كردنەوەی پیشانگا، نیشاندانی فیلم و دۆكیۆمێنت..تاد رۆڵێكی گرنگ دەبینێت. داتاشۆیەكان واتە (پرۆجیكتەرەكانی نیشاندانی داتا) لەم دواییەدا هەم قەوارە و كێشیان بچووك بۆتەوە و هەم كوالیتی نیشاندانیشیان بەهێزتر بووە.
كۆمپانیای LG لەم ماوەیەدا داتاشۆیەكی بچووكی وایەرلەیسی واتە mini beam مۆدێلی pw700 خستە بازاڕەوە. ئەم مۆدێلەی داتاشۆ زۆر سەرنجڕاكێشە، چونكە پۆرتێبڵە و هەڵگرتنی ئاسانە و وێنەكان بە كوالیتی بەرز نیشان دەدات، جگە لەوەش دەتوانێت دەنگ بەشێوەی وایەرلەیس بۆ هەر سیستەمێك بەڕێ بكات. كێشەكەی 580 گرامە، كوالیتی نیشاندانی ئەوەندە بەهێزە كە دەتوانێت بە ئاسانی دیواری ژوورەكەت بكات بە سینەمایەك.
