مۆبایله‌كه‌ی تایبه‌ت به جێمێز باند
له‌مێژ نییه كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنی مۆبایل هه‌وڵ ده‌ده‌ن جگه له بردنه سه‌ری توانا و كاراییه‌كانی مۆبایل له به‌رامبه‌ر زیانه لابهلاكانیش وه‌ك به‌ركه‌وتن و كه‌وتنه خواره‌وه‌و كه‌وتنه ناو ئاوهوهش په‌ره‌ی پێبده‌ن و به‌هێزی بكه‌ن. یه‌كێك له‌م هانده مۆبایلانه‌ی كه له‌ماده‌یه‌كی پته‌و پێكهاتووه هاندی جۆری Impact xه. هانده‌كه له ئاست به‌ركه‌وتن و تۆز و خۆڵ و ئاودا زۆر خۆراگره. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر لهبهرزایش را بكه‌وێته خواره‌وه تێكناچێت. ماده‌ی پێكهێنه‌ری شاشه‌كه‌ی (گۆریلا گلاس)ه كه ماده‌یه‌كی زۆر پته‌وه و به گه‌رما وسهرماش تێكناچێت. تایبه‌تمه‌ندییه‌كی گرنگی هانده‌كه بۆ ئه‌و شوێنانه‌یه كه ته‌قینه‌وه‌ی تێدا روو ده‌دات، چونكه به ته‌قینه‌وه‌ش هیچی لێنایه‌ت. له پشتی مۆبایله‌كه دوو كامێرا هه‌یه، یه‌كێكیان بۆ وێنه كێشان به پانی و ئه‌وی تریان به درێژاییه واته پێویست ناكات مۆبایله‌كه بسووڕێنی. هه‌ركام له كامێرا‌كان هه‌سته‌وه‌ری 8 میگاپیكسلیان هه‌یه.
