چاودێری منداڵەكانتان بە جیبۆ بسپێرن
رۆبۆت لەمێژساڵە وەك ناو لە جیهانی ئەلیكترۆنی نوێدا ناوی هەیە، بەڵام هەتا ئێستاش بە شێوەیەكی گشتگیر پەرەسەندوو نەبووە، زیاتر وەك ئامێرێك لە خزمەتی كۆمپانیا پیشەسازییەكان و بواری تەندروستی و بازرگانی و شوێنە زانستییەكاندا بووە. رۆبۆت بەشێوەی بەرفرە نەهاتۆتە ناو بنەماڵەو لە خزمەتی تاكە كەسدا نەبووە، بەڵام رەنگە Jibo كە رۆبۆتێكی نوێیە وەك میوانێكی دیجیتالی لەداهاتوودا بێتە ماڵەكانمانەوە. ئەم رۆبۆتە كە شێوەی لە پیاز دەچێت، چیرۆك بۆ منداڵان دەخوێنێتەوە، ئەرك و كاروبارەكانی خاتوونی ماڵەوە ئەنجام دەدات، جیبۆ هەموو ئەندامانی ماڵەوە دەناسێت و بەناوی خۆیان سڵاویان لێدەكات ولە ساڵڕۆژی لەدایكبوونیان پیرۆزبایی دەڵێت. بەرزی رۆبۆتەكە نزیكەی 28 سانتیمە. كێشەكەی 2.72 كیلۆیە. رۆبۆتی ئاماژە پێكراو دەتوانێت ئەركی دكتۆرێكی دەروونناسیش ئەنجام بدات.
