سامسۆنگ و نوێترین كاتژمێره سمارته كه ی
هه‌وڵه‌كانی سامسۆنگ بۆ ركابه‌ری له نێوان كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنی ئامێری دیجیتالی به‌رده‌وامه و له ریزی یه‌كه‌مه‌كاندا دێته‌ژمار، له‌م دواییه‌دا هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاتژمێری دیجیتالی سمارت و هۆشمه‌ند چڕكردۆته‌وه، نوێترین كاتژمێریشی به‌ناوی Gear S خسته‌ڕوو. شاشه‌ی كاتژمێره‌كه دوو ئینجه، شێوه‌ی چه‌ماوه‌ی هه‌یه. Gear S به سێ جۆر له‌گه‌ڵ مۆبایلدا له په‌یوه‌ندی داده‌بێت، وای-فای، بلوتوس و G3. به‌هۆی كاتژمێره‌كه گشت په‌یوه‌ندییه هاتووه‌كان وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌كرێت به‌هۆی ده‌نگه‌وه فه‌رمانی پێبكرێت.
كاتژمێره‌كه لایه‌نی چینی وه‌رزشوانیشی له‌بیر نه‌كردووه و زۆر خزمه‌تگوزاری تایبه‌ت به وه‌رزش تێدایه وه‌ك لێدانی دڵ و پێوانی رێگای رۆیشتوو و رێژه‌ی سووتانی كالۆری و ..تاد. كاتژمێره‌كه میمۆرییه‌كی 512ی تێدایه، كه ده‌كرێت داتاكان له‌ودا خه‌زن بكرێن.
