كاتژمێرە هۆشمەندەكان بەرەو كوێ؟

كاتژمێرە هۆشمەندەكان بەرەو كوێ؟
كاتژمێرە هۆشمەندەكان بەرەو كوێ؟
كاتژمێری هۆشمەندی دیجیتالی ماوەیەكە بازاڕی ئامێرە دیجیتالییەكانی گەرم كردووە، بەڵام داهاتووی كاتژمێری دەست بەرەو كوێ دەبەن؟ ئایا لەمەولا تەنیا كاتژمێری زیرەك بەرهەم دێت و پشت لە كاتژمێری دیكە دەكرێت؟ وەڵامەكە زۆر روونە، دەكرێت بڵێین هەر لە ئێستاوە داهاتوو هی كاتژمێری دیجیتالە، رەنگە نە تەنیا شوێنی كاتژمێر، بەڵكو شوێنی مۆبایلیش بگرنەوە.
لەم ماوەیەدا كاتژمێرێكی ژیرۆك بەناوی Omate X بەرهەم هاتووە كە لەگەڵ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس دەگونجێت، كاتژمێرەكە هەتا هەفتەیەك پێویستی بە شەحنكردنەوەی نابێت.
ئەم كاتژمێرە نوێیە لە رێگەی بلوتوسەوە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێت، بەسەیركردنی زانیارییەكانی سەر مۆبایلەكەت دەزانی، زانیارییەكانی وەك: پەیوەندییەكان، سەیركردنی ئەكاونتی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی وەك فەیسبووك و تویتەر و كۆنترۆڵكردنی موسیقا و.. تاد. شاشەكەی 1.54 ئینجە و بارستاییەكەشی 11 ملمە.
Top