پرۆگرامێك بۆ چێكردنی فیلمی فێركاری
پرۆگرامگەلێكی زۆر هەن كە ئەركیان فیلم هەڵگرتنە لە دیسكتۆپ و بۆ پرۆگرامی فێركردن زۆر گونجاون، فیلم و وێنە هەڵگرتنەوە لە شاشە یەكێك لە ئەركە گرنگەكانی چێكردنی فیلمی فێركارییە. پرۆگرامێكی بەهێزیش بۆ ئەم مەبەستە ئەركی فێركارییەكە ئاسانتر دەكاتەوە. پرۆگرامی Ashampoo snap یەكێكە لەم پرۆگرامە بەهێزانە. پرۆگرامی ناوبراو رێنوێنی تایبەتی تێدایە بۆ ئەوانەی كە تازە بەم پرۆگرامە ئاشنان. هەندێك لە تایبەتمەندییەكانی پرۆگرامەكە بریتین لە:
- سێ جۆری هەڵگرتنەوەی فیلم.
- فیلم هەڵگرتنەوە گشتی لە ویندۆز و پرۆگرامەكان.
- فیلم هەڵگرتنەوە بەو پێیەی كە بەكارهێنەر بۆی دادەنێت و بەرنامەی بۆ دادەڕێژێت.
- توانای گرتنی چەندین وێنە بەبێ دەستپێكی دووبارە.
- توانای زێدەكردنی ئیفێكتی جۆراوجۆر و چەندین تایبەتمەندی دیكەشی هەیە
