تەنكترین هارددیسكی پورتێبڵ

تەنكترین هارددیسكی پورتێبڵ
تەنكترین هارددیسكی پورتێبڵ

هارددیسك و بەدوای ئەودا فلاش میمۆری وەك باشترین ئامراز بۆ هەڵگرتن و راگواستن و بە ئەرشیفكردنی داتاكانن، بەتایبەتی هارددیسك ، چونكە قەوارەی هەڵگرتنی داتاكان لە هارددیسكدا زیاترە و ئەو مادانەی هارددیسكی لێ چێ دەكرێت بەهێزترە و بۆیە جێگەی متمانەترە لە گشت ئامرازەكانی دیكەی هەڵگرتنی داتاكان.
لەم دواییەدا سۆنی تەنكترین و كەمكێشترین هارددیسكی دروست كرد، هەرچەندە پێشووتریش پێوانەی تەنكترین تەبلێتی بەناوی خۆی تۆمار كردبوو. تەنكترین هارددیسكی سۆنی كە بە HD-S1Aناسراوە، توانای راگرتنی (1 ترابایات) داتای هەیە و بارستاییەكەی تەنیا 8 ملمە كە ناگاتە (یەك سانتیمش) كێشەكەی 155 گرامە. هاردەكە بۆ راگواستنی داتاكان لە پۆرتی USB 3 سوود وەردەگرێت.
Top