مەچەكبەندی سمارت مۆبایل شەحن دەكاتەوە

مەچەكبەندی سمارت  مۆبایل شەحن دەكاتەوە
مەچەكبەندی سمارت مۆبایل شەحن دەكاتەوە
مەچەكبەند، یان بازووبەند بە واتایەكی دیكە بازنەی دیجیتالی زۆر لەمێژ نییە خۆی لەنێو ئامێرە دیجیتالییەكاندا دۆزیوەتەوە، چونكە مێژووەكەی بۆ سێ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. یەكێك لەم بازووبەندە دیجیتالییانە كە لەم دواییەدا بەرهەم هاتووە، چەندین تایبەتمەندی هەیە، لەوانە وەك ئامێرێك یان باترییەكی زیادی بۆ مۆبایلەكەت شەحن دەكاتەوە و هەروەها لەكاتی پێویستدا دەتوانی وەك فلاش میمۆری بەكاری بێنی.
مەچەكبەندەكە لەلایەن كۆمپانیایەكی بەریتانی بەرهەم هاتووە و خاوەنی كاوەرێكی تایبەتە تا لەبەركەوتن بیپارێزێ. كێشی بازووبەندەكە تەنیا 50 گرامە و هەروەها میمۆرییەكی بچووكی هەیە بۆ هەڵگرتنی داتاكان وەك وێنە و پرۆگرام و دۆكیۆمێنتەكان.
Top