هیدفۆنێك بۆ پێوانەی لێدانی دڵ
هیدفۆن زیاتر بۆ گوێگرتن لە ئاواز و گۆرانی و دەنگە بۆ ئەوەی كە بە ئارامی و بێ ئەوەی كێشەیەك بۆ كەسانی دەوروبەرت درووستبكەی لە كاتی گوێگرتن لە گۆرانیدا بەكاری بێنی. هەردوو كۆمپانیای ئەنتەل و SMS audio پێكەوە هیدفۆنێكیان چێكردووە كە جگە لەوەی ئەركی وەك هیدفۆنێك ئەنجام دەدات، دەكرێت بەهۆیەوە پێوانەی لێدانی دڵیش بكرێت. ئەم هیدفۆنە هەستەوەری تایبەت بە پێوانەی لێدانی دڵی تێدایە كە بەدانانی لەناو گوێدا زانیاری گرنگ لەبارەی جەستەی بەكارهێنەرەكەی وەردەگرێت. پێدەچێت چینی وەرزشوانان پێشوازی لەم بەرهەمە دیجیتالییە نوێیە بكەن.
