كامێرایەكی دیجیتالی بەستایلێكی جیاواز
كۆمپانیای سۆنی لە بواری بەرهەمهێنانی ئامێری دیجیتالیدا لە ریزی كۆمپانیا سەركەوتووەكان دێتەژمار، بەشێك لە چالاكییەكانی كۆمپانیاكە تایبەتە بە كامێرای دیجیتالی، لەم دواییەدا كامێرای جۆری DSC-KW11ی خستە بازاڕەوە. لە یەكەم نیگادا كامێراكە وەك شووشەبۆنێك دەبینی، هەربۆیە سەرنجی زۆری ئافرەتانی بۆ لای خۆی راكێشاوە. هەستەوەری وێنەگرتنی كامێراكە 19 میگاپیكسلە. لێنز (عەدەسە)یەكی 21 ملمیشی لەگەڵدایە. سەرنجڕاكێشترین بەشی ئەم كامێرایە ئەوەیە كە دەكرێت 180 پلە بە دەوری خۆیدا بیسووڕێنی. شاشەكەی جۆری OLEDیە و 3.3 ئینجە و كامێراكە ئەم رەنگانەی هەن. سپی، پەمەیی، سەوز و مۆر كە بەم زووانە دەكەوێتە بازاڕەكانی جیهانەوە.
