پرۆگرامێك بۆ چێكردنی ئـەنەیمەشن بە كوالیتی بەرز
لە بواری دیزاین و چێكردنی ئەنەیمشن واتە وێنەی جوڵەدار پرۆگرام گەلێكی زۆر هەن، بەڵام بەشێكیان بەكارهێنان و سوودلێوەرگرتنیان ئەوەندە ئاسان نییە و پێویستی بە خول و فێربوونی تایبەتییە، هەندێك لەو پرۆگرامانەش بە ئاسانی دەكرێت بەكار بهێنرێن، یەكێك لەم پرۆگرامە ئاسانە پرۆگرامی ANIME STUDIOیە . كە لەگەڵ ئەوەیدا ئاسانە دەتوانرێت ئەنەیمەشنی دوو دەوری و سێ دەوری پێ چێ بكرێت. گرنگترین تایبەتمەندی پرۆگرامەكە ئەوەیە كە لەگەڵ پرۆگرامی بەهێزی 3DMAX دەگونجێت. لەگەڵ زۆربەی تەبلێتەكانیش هەماهەنگیان هەیە. بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی ئەمانەن:
- دیزاینی ئەنیمەیشن بە كوالیتی بەرز .
- هەماهەنگی لەگەڵ زۆربەی پرۆگرامەكان كە لەم بوارەدان .
- سەیڤ كردن بە كوالیتی و فۆرماتی جیاواز .
- گونجان لەگەڵ گشت سیستەمەكانی ویندۆز .
