سپیكەری تایبەت بە مۆبایل
مۆبایل ئەگەرچی خۆی سپیكەر واتە بڵندگۆی خۆی هەیە، بەڵام بەو هۆیەی كە دەنگی سپیكەرەكە لاوازە و بۆ سوود لێوەرگرتنی گشتی نابێت، هەوڵدراوە سپیكەری تایبەت بە مۆبایل چێ بكرێ كە دەنگەكەی چەند بەرامبەر بكات و چەندین تایبەتمەندی تێدابێ، سپیكەری مۆبایل لە بواری رەنگ و ستایل و كاراییانەوە جۆراوجۆرن.
یەكێك لە سپیكەركانی مۆبایل سپیكەری جۆری JBL MICRO WIRELESSـە. ئەم سپیكەرە یەكێكە لە جۆرە سەركەوتووەكانی سپیكەری مۆبایلە، چونكە لە سیستەمی وایەرلەیسی بلوتوس سوود وەردەگرێت و بۆ گشت ئامێرەكان دەگونجێت. سپیكەرەكە بچووكە و هەڵگرتنی ئاسانە و رەنگەكانیشی جۆراوجۆرن.
