ده‌مژمێرێك به تیشك كات نیشان ده‌دات
ده‌مژمێره سمارته‌كان رۆژبه‌رۆژ له په‌ره‌سه‌ندندان، هه‌ر ئه‌وه‌شه وای كردووه كه كاتژمێر به‌رله‌وه‌ی به‌یه‌كجاری به‌هۆی مۆبایله‌وه وه‌ك زۆر ئامێری دیكه بچێته ئه‌رشیڤی مێژووه‌وه، سه‌رله‌نوێ گیانێكی نوێی به‌به‌ردا بێته‌وه. ده‌مژمێری ritot زۆر دهمژمێرێكی تایبه‌ته، چونكه شاشه‌یه‌كی نییه بۆ نیشاندانی كات، به‌ڵكو كاته‌كان له‌سه‌ر به‌ری ده‌ست به رووناكی نیشان ده‌دات، هه‌ركاتێك ده‌ستت بجوڵێنی رووناكییه‌ك له دهمژمێرێكه دێته ده‌ر و كات نیشان ده‌دات. ئه‌م كاتژمێره ته‌نیا كات نیشان نادات به‌ڵكو له‌گه‌ڵ مۆبایلیش په‌یوه‌ند ده‌درێ و كورته‌په‌یامه‌كان، په‌یامه‌كانی فه‌یسبووك و تویته‌ر، كه‌ش و هه‌وا، ئیمێل و په‌یوه‌ندییه‌كان و زۆر خزمه‌تگوزاری تریش نیشان ده‌دات.
