دەستبەندیش چاتی پێدەكرێت
لەم چەند ساڵەی دواییدا واتە لە دەیەی دوو هەزارەوە تاكو ئێستا تەكنەلۆژیای نوێ تەكانێكی گەورەی بەخۆیەوە دی، بەجۆرێك ئاوێتەی ژیانی رۆژانەمان بووە كە ژیان و ئەركەكانمان بەوان سپاردووە.
دەستبەند، یان بازووبەند، یان بازنەی دیجیتالی لە شێوەی دەمژمێر دەچێت و ماوەیەكە لە جیەانی دیجیتالیدا خەریكە جێگەی كاتژمێری دەست بگرێتەوە. كۆمپانیاكان لەو بوارەدا لە ركابەریدان، كۆمپانیای RAZER دەستبەندێكی دیجیتالی بەرهەم هێناوە كە بە دەستبەندی NABU ناسراوە، كۆمپانیاكە رایگەیاندووە ئەمە یەكەم دەستبەندە لە جیهاندا كە بتوانێت لەگەڵ خزمەتگوزاری WECHAT كە خزمەتگوزارییەكی هاوچەشنی فەیسبووكو بۆ مۆبایل دەگونجێت، سوود لە خزمەتگوزاری WECHAT وەربگرێ. پێچەوانەی دەستبەندی دیكە كە زانیارییەكانیان لەسەر مەچەك، یان پشتی دەست نیشان دەدەن، ئەم دەستبەندە دوو شاشەی OLED هەیە كە یەكێكیان لەسەر مەچەك و ئەوی تریان لەناو خۆیدایە. شاشەی یەكەم زانیارییە سەرەتاییەكان نیشان دەدات، بەڵام شاشەی دووەم زانیاری ورد نیشان دەدات. تایبەتمەندییەكی گرنگیش لەو دەستبەندەدا هەیە، ئەویش ئەوەیە كە ئەگەر كەسێكی دیكە لە نزیك بەكارهێنەرەكەی ئەو دەستبەندەی لەدەستدا بێت، دەتوانن پێكەوە چات بكەن و تەنانەت دەتوانن زانیاریش بۆ یەكتر بەڕێ بكەن.
