رۆبۆتی رۆژنامەنووس
رەنگە لەداهاتوویەكی زۆر نزیكدا ئەو بابەتەی لە رۆژنامەكان دەیخوێنینەوە، یان ئەو راپۆرتەی لەسەر مەبەستێك ئامادەكراوە، مرۆڤ نەینووسێ، بەڵكو ئامێرێكی دیجیتالی ئەركی ئەم نووسینە ئەنجام بدات !هەر ئێستاكە ئاژانسی ئاسۆشێتید پرێس یەكێك لەو رۆژنامەنووسە دیجیتالییانەی لەلای خۆی هەیە و وەك لە وێنەكەدا دەبینن ئەوە رۆبۆتە خەریكی ئامادەكردنی ریپۆرتاژێكە. جگە لە ئاسۆشێتید پرێس، گۆڤاری (فۆربێس)ـی ئەمریكیش رۆبۆتێكی رۆژنامەنووس لە ئۆفێسەكەیدا كار دەكات كە ئەركی ئەوەیە لەبارەی كۆمپانیاكان ریپۆرتاژ ئامادە بكات. هەروەها رۆژنامەی)لۆس ئەنجلوس)یش رۆبۆتێكی هەیە كە لەسەر تاوان و كارەساتە سروشتییەكان راپۆرت ئامادە دەكات. تۆ بڵێی رۆژێك دانایەت گشت گۆڤار و رۆژنامەكان رۆبۆت ئامادەیان بكات؟!
