پرۆگرامێك بۆ چێكردنی دیسكتۆپی 360 پله
پرۆگرامگه‌لێكی زۆر هه‌ن بۆ چێكردن و جوانكردن و گه‌وره‌كردنی دیسكتۆپ، یان مێزی كار،یان به واتایه‌كی دیكه شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر. یه‌كێك له‌و پرۆگرامانه پرۆگرامی Desktop360ە، به‌هۆی ئه‌و پرۆگرامه‌وه به ئاسانی و خێرایی ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستته له‌سه‌ر شاشه پێیده‌گه‌ی. بۆ ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر ده‌كه‌ن و فایله‌كانیان زیاتر له‌سه‌ر دیسكتۆپ خه‌زن ده‌كه‌ن، ئه‌م پرۆگرامه گرنگی خۆی هه‌یه، چونكه دیسكتۆپه‌كه‌ی زۆر گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه. به‌شێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پرۆگرامه‌كه ئه‌وانه‌ن:
- خێرایی به‌كارهێنه‌ران بۆ ده‌ست گه‌یشتن به به‌شه‌كانی ویندۆز.
- به‌رینبوونه‌وه‌ی دیسكتۆپه‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌وه كه 360 پله‌یه.
- گۆڕینی ستایلی دیسكتۆپ و تایبه‌تمه‌ندی كردنی بۆ هه‌ر به‌كارهێنه‌رێك.
