به‌م ئامێره كه‌س له ده‌ره‌وه‌ی بازنه نییه
ته‌كنه‌لۆژیای مۆبایل هه‌ر رۆژه و داهێنانێكی نوێ و هاندێكی نوێ به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ، به‌ڵام گرفتێك هه‌یه كه هیچ كام له كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنی مۆبایل بیریان له چاره‌ی نه‌كردۆته‌وه، ئه‌ویش نه‌بوونی هێڵ واته (له ده‌ره‌وه‌ی بازنه بوون)ــه.
به‌دوای گه‌رده‌لوولی سه‌ندی له ئه‌مریكا و شكان و تێكچوونی بورجه‌كانی گه‌یاندنی تۆڕی مۆبایل، كۆمپانیایه‌ك بیری له رێگە چاره‌یه‌ك كردۆته‌وه، ئه‌ویش داهێنانی ئامێرێك به‌ناوی gotenna. ئه‌م ئامێره ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ی هه‌یه كاتێك كه تۆڕه‌كانی مۆبایل له‌كاركه‌وتن، بكرێت كورته‌په‌یام به‌رێ بكه‌ی و داوای یارمه‌تی بكه‌ی، به‌تایبه‌تی له‌كاتی روودانی كاره‌ساتی سروشتی وه‌ك بوومه‌له‌رزه، یان گه‌رده‌لوول و هه‌وره بروسكه و لافاو مه‌ودای به‌ڕێكردنی كورته‌په‌یام له‌و ئامێره‌دا 80 كیلۆمه‌تره، واته به‌بێ هیچ تێچوونێك ئه‌گه‌ر كه‌سێكی دیكه ئامێرێكی له‌و چه‌شنه‌ی هه‌بێت، ده‌توانن كورته‌په‌یام بۆیه‌كتر به‌ڕێ بكه‌ن.
