شه‌حنكه‌ره‌وه‌یه‌كی بچووك به‌ڵام كاراییه‌كی مه‌زن
دابه‌زاندنی شه‌حنی باتری ئامێره دیجیتاڵییه‌كان بۆته كێشه‌یه‌ك بۆ كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنی ئامێری دیجیتاڵی، هه‌ربۆیه هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه كه بتوانن شه‌حنكه‌ره‌وه‌یه‌ك چێ بكه‌ن زۆر خێراتر له ئه‌وانی دیكه مۆبایله‌كه‌ت شه‌حن بكاته‌وه، بۆ نموونه تۆ نیازی سه‌فه‌رت هه‌یه و ئێستا بیرت هاتۆته‌وه كه شه‌حنی مۆبایله‌كه‌ت دابه‌زیوه. به‌هۆی ئامێری شه‌حنكه‌ره‌وه‌ی جۆری Legion meter كه به‌قه‌د فلاش میمۆرییه‌ك ده‌بێت، هه‌تا تۆ خۆت ئاماده ده‌كه‌ی، مۆبایله‌كه‌ت بۆ شه‌حن ده‌كاته‌وه. واته چه‌ندین به‌رامبه‌ر خێراتر له شه‌حنكردنه‌وه‌یه‌كی ئاسایی.
شه‌حنكه‌ره‌وه‌ی ناوبراو له‌گه‌ڵ هه‌ردوو سیسته‌می ئه‌ندرۆید و ئه‌پڵ ده‌گونجێت، كاركرده‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه كه زۆرترین رێژه‌ی وزه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بۆ ئامێره‌كه به‌ڕێ ده‌كات. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر خودی شه‌حنكه‌ره‌وه‌كه شاشه‌یه‌ك هه‌یه كه نیشانی ده‌دات باترییه‌كه‌ت چه‌ندی تێدایه و چه‌ندی ماوه پڕبێته‌وه.
