گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شریتی ستارت بۆ ویندۆز 8
ئه‌وانه‌ی كه ویندۆز8 به‌كار دێنن، یه‌كه‌م گرفت كه تووشیان دێت، ئه‌وه‌یه كه شریتی start له ویندۆز8دا نییه، ئه‌م شریته‌ی كه به‌كارهێنه‌ر به‌ر له ویندۆزXPیش به‌كاری ده‌هێنا و له‌گه‌ڵی راهاتبوو، كه یه‌كه‌مجار ویندۆز8 ده‌كه‌یه‌وه تووشی ستایلێكی جیاواز ده‌بی له ویندۆزه‌كانی دیكه، بۆیه به‌كارهێنه‌ر سه‌ری سوڕده‌مێنێ و هه‌تا له‌گه‌ڵی رادێ زۆری پێده‌چێت.
پرۆگرامی بچووكی stardock start8 پرۆگرامێكه كه شریتی ستارت بۆ ویندۆز8 ده‌گێڕێته‌وه. تواناكانی ئه‌م پرۆگرامه ئه‌وانه‌ن:
- زێده‌كرنی شریتی ستارت له تاسكباری ویندۆز8
- زێده‌كردنی شریتی ستارتی ویندۆز7 بۆ ویندۆز8
- دانانی دوگمه‌ی كوژانه‌وه‌و پێكردنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ر وه‌ك پێشوو.
