كیبۆردێكی نوێ به به‌رگێكی كۆن
ئه‌گه‌ر ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك بۆ سه‌رده‌می به‌ر له په‌ره‌سه‌ندن و گشتگیربوونی كۆمپیوته‌ر بكه‌ین، ده‌بینین ئامێری تایب واته (طابعة) گشت ئه‌ركێكی چاپه‌مه‌نی و ئیداری ئه‌نجام ده‌دا. كتێب و چاپەمه‌نی مێژوویه‌كی زۆرە قه‌رزداری ئه‌م ئامێره‌ن.
به‌م دواییه كۆمپانیایه‌ك بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئامێره كیبۆردێكی نوێی له ستایلی تایب دروست كردووه، كه به كیبۆردی جۆری Qwerkywriter ناسراوه، ئه‌م كیبۆرده نوێیه داكێكی هه‌یه بۆ په‌یوه‌ندی له نێوان ته‌بلێت و كۆمپیوته‌ر، خودی كیبۆرده‌كه 84 دوگمه‌ی هاوچه‌شنی دوگمه‌ی تایبی هه‌یه، هه‌روه‌ها شوێنی دانانی USB هه‌یه له‌گه‌ڵ شوێنێك بۆ دانانی CMD بۆ به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ری ئه‌پڵ. دیاره كیبۆرده‌كه وه‌ك ماشێن تایبێك قورس نییه، به‌ڵام كێشیشی به‌راورد به كیبۆردێكی ئاسایی كه‌م نییه، چونكه كیلۆ و نیوێك بۆ كیبۆرد زۆره، كیبۆرده‌كه وه‌ك ئاماژه‌م پێدا زیاتر بۆ بیرخستنه‌وه‌ی ماشێن تایبه، ئه‌گینا رۆڵێكی گرنگ نابینێت.
