كیبۆرده تایبه‌ته‌كانی یاریی ئه‌لكترۆنی
یاری ئه‌لكترۆنی واته گه‌یم له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا به‌تایبه‌تی وڵاتانی پێشكه‌وتوو گرنگی زۆری پێده‌درێت و تا راده‌یه‌ك شوێنی گه‌مه‌ی جه‌سته‌یی گرتۆته‌وه، هه‌رچه‌نده له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌شدا گه‌مه‌كردن له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر و مۆبایل كه به‌داخه‌وه جار هه‌یه رۆڵی نه‌رێنی ده‌گێڕێ به زۆری هه‌ست پێده‌كرێ، جار هه‌یه ده‌چییه ئیداره‌یه‌ك، یان نووسینگه‌یه‌ك و ئه‌ركێكی گرنگت هه‌یه، كارمه‌ندانی ئه‌و ئیداره یان نووسینگه‌یه له‌به‌ر یاری كردن به كۆمپیوته‌ر و مۆبایل ئه‌ركی خۆیان له‌بیر ده‌چێته‌وه و دره‌نگ وه‌ڵامت ده‌ده‌نه‌وه.
یاریی ئه‌لكترۆنی زۆر ئامێری تایبه‌تی بۆ چێكراون، هه‌روه‌ها ئامێری لاوه‌كی وه‌ك جویستیك و ماوس و كیبۆردی تایبه‌تیشی بۆ چێكراوه. لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین چه‌ندین كیبۆرد كه ته‌نیا بۆ یاریی ئه‌لكترۆنی چێكراون بناسێنین، دیاره ئه‌م كیبۆردانه ئه‌ركی كیبۆردی ئاسایش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
كیبۆردی جۆری poccat ryos MK:
ئه‌م كیبۆرده له زنجیره‌ی كیبۆرده‌كانی تایبه‌ت به یاری دێته ژمار، و له‌لایه‌ن كۆمپانیای Roccatه‌وه به‌رهه‌م هاتووه، دوگمه‌كانی هه‌م به‌شێوه‌ی ده‌ست و هه‌م به‌شێوه‌ی سمارت و هۆشمه‌ندانه رێك ده‌خرێن. كیبۆرده‌كه خۆی رامه‌كه‌ی 2 مێگابایته. كیبۆرده‌كه له‌گه‌ڵ دوگمه‌ی گوێی شێوه له‌بری ماوس بۆ ئه‌نجامدانی یارییه‌كان سوودی لێوه‌رده‌گیرێ.
كیبۆردی جۆری Razer TRON:
كه بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌م كیبۆرده ده‌بینی رووناكی كیبۆرده‌كه سه‌رنجت بۆ لای خۆی راده‌كێشێ و به‌بیر فیلمی ترۆنت ده‌خاته‌وه. كیبۆرده‌كه ماوسێكیشی له‌گه‌ڵدایه ستایله‌كان جۆرێكه كه گه‌یمه‌ر له‌خۆیه‌وه ده‌خوازی یاری پێبكات.
كیبۆردی جۆری RK-9200:
ئه‌م كیبۆرده به‌رهه‌می كۆمپانیای Rosewillه، ئه‌زموونێكی نوێ و چێژێكی نوێ له یاریكردندا به به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌به‌خشێ. كیبۆرده‌كه گلۆپه‌كانی رووناكی به دوو ره‌نگ خۆیان ده‌نوێنن. كیبۆرده‌كه خێراییه‌كی زۆری هه‌یه هه‌ربۆیه گه‌یمه‌ر له یارییه‌كه‌یدا هه‌ست به‌ماندوویه‌تی ناكات.
كیبۆردی جۆری
Corsair vengeance k90:
ئه‌م كیبۆرده تایبه‌ته به یاری چه‌ند كه‌سی، یاری وه‌كو MMO و هه‌روه‌ها یاری RTS یان یارییه ستراتیژییه‌كان. كیبۆرده‌كه بۆ گه‌یمه‌ری زۆر تایبه‌ته و خاوه‌نی 18 دوگمه‌ی مایكرۆیه، له‌هه‌ر كاتێكدا ده‌كرێت 54 فه‌رمان یان مایكرۆی سه‌ربه‌خۆی بۆ دابنێی.
