گوستیله‌ی سیحری بۆ هه‌موو ئه‌ركێك
ره‌نگه هه‌ندێكتان زنجیره فیلمی (سه‌رۆكی ئه‌لقه‌كان)تان دیبی، گوستیلهیهك كه جیهان به‌هۆی ئه‌وه‌وه ههڵدهسووڕدرێت! یان گه‌ر گوێتان دابێته چیرۆك و ئه‌فسانه‌كانی لای خۆمان بیستوومانه كه سیحربازێك به گوستیلهیهكی هه‌موو فه‌رمانێك ئه‌نجام ده‌دات..
گوستیله‌ی NODیش له‌م سه‌رده‌مه‌دا رۆڵی گوستیله‌ی سیحری ده‌بینێ، گوستیله‌كه زۆر ساده‌یه به‌ڵام هه‌ركه له په‌نجه‌ت خست ئیدی هه‌موو فه‌رمانه‌كان له‌ده‌ستی تۆدان. به‌هۆی گوستیلهكهوه ده‌توانیت مۆبایل، ته‌بلێت، چاویلكه‌ی هۆشمه‌ند، ته‌له‌ڤزیۆن، كاتژمێر و كامێرا و هه‌ر ئامێرێكی دیكه‌ی هۆشمه‌ند وهكار بخه‌ی و كۆنترۆڵی هه‌موو ئه‌وانه له ده‌ست تۆ دابێت بۆ نموونه كاتێك له كامێراكه‌ت په‌یوه‌ند ده‌درێ، به داگرتنی دوگمه‌ی سه‌ر گوستیلهكهت وێنه ده‌كێشێ، یان كاتێك له مۆبایل په‌یوه‌ند ده‌درێ به داگرتنی دوگمه‌یه‌ك وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌ده‌یه‌وه یان له دووره‌وه كۆنترۆڵی ته‌له‌ڤزیۆن بكه‌ی، گوستیلەكه سیسته‌می بلوتوسی له‌سه‌ره و له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی سیسته‌مه‌كانیش ده‌گونجێت.
