ئه‌دیداس وبازووبهندێكی هۆشمه‌ند
بازووبه‌ند له‌راستیدا له‌گه‌ڵ كاتژمێری ده‌ست له رووی ستایله‌وه جیاوازێكی ئه‌وتۆیان نییه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی هه‌یه ئه‌ویان یه‌كپارچه‌یه و له‌شێوه‌ی بازنه ده‌چێت. له‌م دواییه‌دا بازووبه‌نده سمارته‌كان خه‌ریكن جێ پێی كاتژمێری ده‌ست لێژ بكه‌ن و كاتژمێری ده‌ست له مه‌یدانه‌كه دووربخه‌نه‌وه. كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنی ئامێری دیجیتالی له بواری به‌رهه‌مهێنانی بازووبهندهوه له ركابه‌ری دان، كۆمپانیای ئادیداس كه زۆرتر چالاكییه‌كانی له بواری وه‌رزشیدا چڕ كردۆته‌وه، له‌م دواییه‌دا بازووبه‌ندی micoach fit smartی خسته بازاڕه‌وه، ئه‌م بازووبه‌نده جگه له ئه‌ركی خۆی، كالۆری ده‌پێوێ، لێدانی دڵ ده‌زانێت، مه‌ودای ئه‌و رێگای به پێ پێیدا رۆیشتووی ده‌پێوێ. كاتژمێره‌كه دوو ره‌نگی هه‌یه و چه‌ند گلۆپێكی LEDیشی بۆ نیشاندان ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ره. بازووبه‌نده‌كه زانیارییه‌كان له‌خۆیدا خه‌زن ده‌كات و بۆ مۆبایلێكی هۆشمه‌ندی ده‌گوازێته‌وه. ئهپلكهیشنێكیش به‌ناوی fit smart له‌سه‌ر مۆبایل به‌شێوه‌یه‌كی گرافیكی جوان زانیارییه‌كان نیشان ده‌دات.
