ته‌نكترین هاندی مۆبایلی جیهان
ئه‌وه یه‌كه‌مجار نییه و ره‌نگه دواجاریش نه‌بێت كه باس له ته‌نكترین مۆبایلی جیهان ده‌كه‌ین، كۆمپانیاكان هه‌روا له ركابهریدان كه داهێنانی نوێ له ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌مدا ئه‌نجام بده‌ن. هه‌تا ئه‌و سه‌رده‌مه ته‌نكترین مۆبایلی جیهان، مۆبایلی جۆری Gionee Gn9005ه، مۆبایلی ناوبراو بارستاییه‌كه‌ی ته‌نیا 5 ملمه. مۆبایلی ئایفۆن 5 كه وه‌ك مۆبایلێكی ته‌نك سه‌یر ده‌كرێت، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌م مۆبایله زۆر ئه‌ستوور دێته به‌رچاو.
مۆبایله ته‌نكه‌كه شاشه‌كه‌ی نزیكه‌ی 5 ئینجه و كوالیتییه‌كه‌ی HDیه. چوار یه‌كه‌ی لێكدەرهوهی هه‌یه و خێراییه‌كه‌ی 1.2 گیگایه و رامه‌كه‌ی 1 گیگابایته. میمۆری مۆبایله‌كه 16 گیگابایته. كامێرای پێشه‌وه‌ی 5 میگا و هی پشته‌وه‌ی 8 میگاپیكسله و سیسته‌می ئه‌ندرۆیدی 4.3 ی له‌سه‌ره.
