كۆمپیوته‌رێكی بچووكی پورتێبڵ
ئه‌گه‌ر نه‌ك بۆ مێژوویه‌كی زۆر ته‌نیا بۆ ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه، ده‌ماندی له‌سه‌ر مێزی كار و له نووسینگه و ئیداره و ژووری دیزاینی گۆڤار و رۆژنامه‌كان شاشه‌ی گه‌وره و قورس، كۆمپیوته‌ری گه‌وره له ته‌نیشتی داده‌ندرا، ئێستا شاشه‌كان ته‌نك بوونه‌ته‌وه‌و كۆمپیوته‌ره‌كانیش بچووكتر، كه‌چی هێشتا ئه‌و كۆمپیوته‌ر بچووكه‌ی كه لێره‌وه باسی ده‌كه‌ین له‌سه‌ر مێزی كار نابیندرێن.
كۆمپیوته‌ری بچووك و پورتێبڵی Tango كۆمپیوته‌ره‌كه ده‌كرێت له گیرفان بخرێت و له هه‌موو شوێنێكیش له‌گه‌ڵت بێت، كێشی كۆمپیوته‌ره‌كه 198 گرامه، واته به‌قه‌د مۆبایله‌كه‌ت، به‌و كۆمپیوته‌ره‌وه ده‌كرێت گشت كاروباری رۆژانه و ته‌نانه‌ت یارییه ئهلكترۆنییهكانیش ئه‌نجام بده‌ی. كورد گوته‌نی عه‌قڵ به گه‌وره و بچووكی نییه، كۆمپیوته‌ره بچووكه‌كه‌ش توانا و زه‌ینی به‌قه‌د كۆمپیۆته‌رێكی مه‌زن ده‌بێت، چونكه خێراییه‌كه‌ی 2 گیگاهێرتزه، رامه‌كه‌ی 8 گیگابایته. بۆ خه‌زنكردنی زانیاری میمۆری جۆری SSD هه‌یه كه له 32 گیگابایته‌وه هه‌تا یه‌ك ترابایتیشی هه‌یه. شوێنی دانانی USB و كێبڵی HDMI هه‌یه سیسته‌می ویندۆز8ی له‌سه‌ره، ئه‌مڕۆژه دێت له‌بری مۆبایله‌كه‌ت كۆمپیوته‌ره بچووكه‌كه‌ت له گیرفانتدا ده‌بێ كه گشت كار‌و ئه‌ركه‌كان ئه‌نجام ده‌دات.
