ویندۆزێك بۆ سەیارە
مایكرۆسۆفت لەهەوڵی ئەوەدایە كە وێندۆزێكی تایبەت بە سەیارە ئامادە بكات . لەچەند مانگی ڕابردوو مایكرۆسۆفت ئەوەی بڵاوكردەوە بەنیازە بێتە ناو جیهانی سەیارەوە لەژێر تەكنەلۆژیای CarPlay . بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی Theverge ماكرۆسۆفت توانی وێندۆزێك بەرهەم بهێنێت كە تایبەت بۆ سەیارە بشێ وە ئێستا لەژێر تاقی كردنەوەدایە ناوی ویندۆزەكەش Mirrorlink ە . بەدانانی ویندۆز بۆ سەیارە دەبێتە كار ئاسانی بۆ شوفێرەكە چونكە ئەم وێندۆزە تەواوی پشكنین ئەنجام دەدات بۆ سەیارەكەت و ئاگەدارت دەكاتەوە لەهەركەم كورتیەك و كێشەیەك لەسەیارەكەت هەبێ شایەنی باسە سەیارەی BMW یەكەم سەیارەیە كە مایكرۆسۆفت تاقی كردنەوەی لەسەر دەكات .
