سایتێك بۆ ناساندنی گیانله‌به‌ران

سایتێك بۆ ناساندنی گیانله‌به‌ران
سایتێك بۆ ناساندنی گیانله‌به‌ران
حه‌زده‌كه‌ی بزانی گیانله‌به‌ران له‌ كوێ ده‌ژین و چۆن ده‌ژین؟ بۆ نموونه‌ حه‌ز ده‌كه‌ی بزانی شوێنی جوگرافی فیل كوێیه‌ و فیل سه‌ر به‌ چ جۆره‌ تیره‌یه‌كه‌ له‌ گیانداران؟ واته‌ سه‌ر به‌ چ نه‌وه‌یه‌كی گیاندارانه‌. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سه‌ر له‌ سایتی www.waza.org/en/zoo بده‌، له‌م سایته‌دا پاركی گیانداران واته‌ (حدیقه‌ الحیوانات) ده‌بینی، كه‌ هه‌ر گیاندارێك به‌پێی ناوچه‌كه‌ی و جۆره‌كه‌ی ناسێندراوه‌، ئه‌و سایته‌ گیاندارانی ریزبه‌ندی كردوون بۆ نموونه‌ شیرده‌ره‌كان هه‌ركه‌ ئه‌م به‌شه‌ ده‌كه‌یه‌وه‌ ده‌بینی چ گیاندارێك سه‌ر به‌م به‌شه‌یه‌، سایته‌كه‌ وێنه‌ و ده‌نگی گیانداره‌كانی تێدایه‌. به‌ كلیك كردن له‌سه‌ر هه‌ر وێنه‌یه‌كیش زانیاری وردتر سه‌باره‌ت به‌ گیانداره‌كه‌ ده‌زانی.
Top