ئامێرێكی دیجیتالی بۆ چاودێریی منداڵان

ئامێرێكی دیجیتالی بۆ چاودێریی منداڵان
ئامێرێكی دیجیتالی بۆ چاودێریی منداڵان
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م یا ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتالی زۆر له‌ خزمه‌تی منداڵان و بارهێنه‌رانی منداڵان دابووه‌، هه‌رچه‌نده‌ به‌شێك له‌و ئامێره‌ دیجیتالییانه‌ لایه‌نی نه‌رێنیشیان هه‌بووه‌، به‌ڵام زۆربه‌یان سوودیان هه‌بووه‌.
كۆمپانیای ئێل جی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا گرنگه‌كان له‌مدواییه‌دا ئامێرێكی به‌ناوی LG Kizon به‌رهه‌م هێناوه‌، ئه‌ركی سه‌ركی ئامێره‌كه‌ كۆنترۆڵ كردن و خستنه‌ ژێر چاودێریی منداڵه‌، له‌م ئامێره‌ دیجیتالییه‌دا سیسته‌می GPS هه‌یه‌ تاكو دایك و باوكان و په‌روه‌رده‌كه‌رانی منداڵ به وردی ئاگایان له‌ هه‌ڵسوكه‌وتی منداڵه‌كانیان بێت. هه‌روه‌ها دوو دوگمه‌ی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و ژمارانه‌ی كه‌ پێشووتر تێیدا خه‌زن كراون په‌یوه‌ندییان پێوه‌ بكرێت. دایك و باوكان ده‌توانن به‌هۆیه‌وه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ گوێی لێنه‌بوو یان وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌، به‌شێوه‌ی ئۆتۆماتیكی مایكرۆفۆنه‌كه‌ چالاك ده‌بێت تاكو ده‌نگی ده‌وروبه‌ر بۆ دایك و باوكی منداڵه‌كه‌ بگوازێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌كا رووداوێك بۆ منداڵه‌كه‌ هاتبێته‌ پێش و گوێیان له‌ده‌نگه‌ ده‌نگی شوێنی منداڵه‌كه بێت. سیسته‌می Location reminder تێدایه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ده‌زانرێت منداڵه‌كه‌ له‌ چ شوێنێكه‌، بۆ نموونه‌ ره‌نگه‌ منداڵه‌كه‌ بڵێت له‌ قوتابخانه‌م به‌ڵام له‌وێ نه‌بێت دایك و باوكان ده‌زانن له‌ چ كاتژمێرێك له‌ قوتابخانه‌ بووه.‌
Top